image

پەیامی کورد      ...    دیدار و چاوپێکەوتنی نەفتالی بێنت لەگەڵ پووتین لە سووچی بۆ پێداچوونەوە دەربارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەرەتای یەکەمین سەفەری خۆی بۆ ڕووسیا لە کاتی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیر لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە دیدار و چاوپیکەوتنی ئەنجام دا تاکوو دوا گۆڕانکارییەکانی سووریا و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ ئەو بخاتە بەر باس و پێداچوونەوەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا پێش نیوەڕۆی ئەمڕی هەینی لە میانەی ووتارێکدا لە سەرەتای دیداری خۆی لەگەڵ " نەفتالی بێنت " وەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە شاری کەنارئاوی " سووچی " ئاستی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تەل ئەڤیڤ ی بەرز نرخاند و ئاماژەی بە بوونی بەرژەوەندی هاوبەش نێوان ئەوان و بە تایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا کرد .،

پووتین جگە لەوەی کە پەیوەندی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل ی تاک و تایبەت و خاوەن بڕوا و متمانەی بەرامبەر ناو برد هیواداری خۆی ڕاگەیاند کە کابینەکەی بێنت یش سەرەڕای بەرەوڕووبوونەوەگەلی سیاسی ناوخۆیی لە ئیسرائیل و فەلەستین بە ڕێکارگەلی " بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم ووڵاتە دەربارەی پەیوەندی مۆسکۆ و تەل ئەڤیڤ بەردەوامی بدات .

سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ئاماژەدان بە بوونی ئەو شتەی کە خاڵی پەیوەندی نێوان ووڵاتەکەی و ئیسرائیل لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا بە تایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم ناوی لیبرد ڕایگەیاند : هەروەها کە دەزانن بۆ گەڕانەوەی حۆکمڕانی دەوڵەت لە سووریا هەوڵ دەدەین و بابەتگەلێکی جێگای ڕەخنە و جیاوازی یش لە نێوانمان دا هەیە کە ژمارەکەیان کەم نییە سەرەڕای ئەمانەش خاڵی پەیوەندی و دەرفەتگەلیک بۆ هاوکاری بە تایبەت لە بواری بابەتگەلی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم یش بوونی هەیە و بە شیوەی گشتی بابەتگەلی جۆراوجۆر هەیە کە ئەگەری هەیە و دەبێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی " ئینتەرفاکس " ی ڕووسیا ، پووتین جگە لە پێشنیار کردن بە بێنت بۆ گۆڕینەوەی بیرو ڕای هەواڵگری لە پەیوەندی لەگەڵ دۆخی ناوچەکە ، هەروەها جەختی کردەوە کە بە بیر و ڕای ئەو ، ئەم بابەتە زۆر بە سوود دەبێت .