image


پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری ئێرانی هەژاند

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١،  بوومەلەرزەیەک بەهێز بەندەر "گەناوە"ی سەر بە پارێزگای بووشێهری لە باشووری ئێران هەژاندووە.

 

بەپێی زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، بوومولەرزەکە بە گوڕی ٥.٩ بە پلەی ڕیختەر و کاتژمێر ١١:١١ خولەکی ئەمڕۆ تۆمار کراوە کە لە پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.

 

هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و داراییەکانی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

 

شەوی ڕابردووش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ بە پلەی ڕیختەر شارۆچکەی (بەنەک)ی لە قەزای کەنکانی سەر بە پارێزگای بووشێهر هەژاندووە.