image

پەیامی کورد      ...   ڕۆبێرتا مێتسۆلا ، سیاسەتمەداری ماڵت دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا

پەرلەمانی ئەورووپا ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی جانیوەری لەگەڵ دەنگی زۆرینە ڕۆبێرتا مێتسۆلا ، نوێنەری ماڵت لە گرووپی حێزبی خەڵکی ئەورووپا " ڕاستی میانە " ی وەکوو جێگرەوەی دەیڤید ساسوولی بە سەرۆکی ئەم نەهادە هەڵبژارد .

ئەمە سێهەمین جارە مێژووی پەرلەمانی ئەورووپا ژنێک بگاتە پۆستی سەرۆکایەتی . سیمۆن ویل کەسی بەجێ ماوی شەڕی هۆلۆکۆست لە فەڕەنسا یەکەمین ژن لە پەرلەمانی ئەورووپا . لە دوای ئەو نیکۆڵ فۆنتن ی فەڕەنسەوی دووهەمین ژنێک بوو کە توانی ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا .

لە کۆی دەنگەکان ٤٥٨ نوێنەر لە ٦٩٧ نوینەر بۆ بە دەست هێنانی کورسی دەنگی ئەرێنی یان بە سەرۆک بوونی مێتسۆلا داوە .