image

پەیامی کورد    ...  ڕۆبێرت مالی لە ڕێگای قەتەر : بەرپرسانی ئەمریکی جارێکی دیکە خەریکی دووبارە کردنەوەی سێناریۆی درووست کردنی تاوانبارە

ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران بۆ دەوری نوێی گفتووگۆوەکانی چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان لە ڕێگای قەتەرە تاکوو جارێکی دیکە بە نییەت باشی ئێران ، دەوڵەتی دیمۆکراتی جۆ بایدن کە تاکوو ئێستا هەنگاوێکی کارئامەی هەڵنەهێناوە ، بۆ هەڵگرتنی هەنگاوگەلی گرینگ ، بەهادار و متمانەساز لە ڕاستای گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی لەگەل تاران بەخت و شانسی خۆی تاقی بکاتەوە

پشتی پەردەی ئەمریکی پۆلێتیکۆ لە زاری دوو بەرپرسی باڵا کە ناوی ئەوانیشی نەهێناوە ڕایگەیاند : گفتووگۆوەکانی قەتەر لەوانەیە ٢ تا ٣ ڕۆژ زیاتر درێژە ناخاێنێت .

بە پێی نووسراوی ئەم میدیایە ئەمریکییە ، ئەوان هەروەها تێڕوانینی خراپی خۆیانیان بەرامبەر بەم گفتووگۆیە دووبارە کردەوە .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە : بەرپرسێک ئاماژەی کرد سەرەڕای ئەوەی کە جۆزێپ بۆرڵ بەرپرسی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ، کە لەم دواییانە سەردانی تاران ی کردبوو ، سەرکەوتوو بوو تاکوو ڕەوەندی گفتووگۆوەکان دووبارە زیندوو بکاتەوە ، بەڵام لە کاتی ڕاوەستانی گفتووگۆوەکان لە ڤییەننا ، گۆڕانکارییەکی وەها بەدی نەهاتووە .