image

پەیامی کورد    ...   بەریتانیا گەمارۆگەلی نوێ لە دژی هێڵە ئاسمانییەکانی ڕووسیا گرتەبەر.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا دوێنێ پێنجشەممە گەمارۆگەلی نوێی لە دژی ژمارەیەک لە گەورەترین هێڵی فڕۆکەوانی ئاسمانی ڕووسیا پەسەند کرد .

کۆمپانیای دەوڵەتی " ئەیرفلووت " گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئاسمانی ، هێڵی ئاسمانی " ئۆراڵ و " ڕووسیا ئەیرلاینز " ئێستا ناتوانن جێگاکانی نیشتنەوەی خۆیان لە فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا بفرۆشن و بەم شێوەیە لە ٥٠ میلیۆن پاوەن پارەی نەختی بێبەش دەبن  .