image

پەیامی کورد      ...    ڕابەری کۆریای باکوور داوای بەرەوڕووبوونەوە و شەڕ لەگەل ئەمریکا دەکات .

ڕابەری کۆریای باکوور کیم جوونگ ئوون ڕایگەیاندووە کە ئەم ووڵاتە دەبێ هەم بۆ ووتووێژ و هەمیش بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ئامادە ببێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی تێلێگرافی ناوەندی کۆریای باکوور (CTAC) ڕاپۆرتی داوە کە کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور ڕایگەیاندووە کە ئەم ووڵاتە دەبێ هەم بۆ ووتووێژ هەمیش بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ئامادە ببێت .

ئەم ئاژانسە هەواڵییە ئاماژەی کردووە کە کیم جوونگ ئوون لە پێلنۆم ی کۆمیتەی ناوەندی حێزبی کرێکار دیمۆکراتیک کرد (WPK) ووتاری پێشکەش کردووە و لەوێ شرۆڤەی سیاسەتی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ پیوونگ یانگ کردووە . کیم جوونگ ئوون لە سەر گرینگی ئامادەیی بۆ ووتووێژ و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان بە تایبەتی ئامادەیی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوە بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە ئابڕۆی ئەم ووڵاتە جەختی کردەوە .

جێگای ئاماژەدانە کە لە مانگی مەی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری ڕەزامەندی و ڕێکەوتن لە سەر چەک کردنی چەکگەلی ئەتۆمی ئامادەی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەل کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور دەبێت .

ووتەبێژی کۆشکی سپی ، جێن پێسکی ووتی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان پێداچوونەوەکانی خۆی بۆ سیاسەتی بەرامبەر کۆریای باکوور بە کۆتا گەیاندووە ، بە ووتەی ئەو ، سیاسەتی نوێ جیاواز لە ڕەوەندی دوو سەرۆککۆماری پێشوو دەبێت و هەیە .