image

پەیامی کورد     ...   کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ٢٠٢٢ لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئەنجامنەدرا بڕیارە لە رۆژانەی ١٧ بۆ ٢١ی (کانونی دوەم/١)ی ٢٠٢٢ لە شاری داڤۆسی سویسرا ئەنجام بدرێت.
کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لەراگەێندراوێکدا ڕایگەیاندووە : لە بەرنامەیاندایە لە ١٧-٢١ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی "پێکەوە کارکردن و دووبارە درووستکردنەوەی متمانە" سەرکردە دیارەکانی جیهان پێکەوە کۆببنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە لووتکەکەدا باس لە پرسەکانی تایبەت بە ئابووری جیهان و چەند بابەتێکی دیکە دەکرێت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاوسەنگییان لەدەستداوە.

لووتکەی داڤۆس لە ساڵی ١٩٧١ەوە تا ئێستا لە شاری داڤۆس رێکدەخرێت، بڕیاربو لە ساڵی ٢٠٢١دا لە ووڵاتی سەنگاپوور ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامی پەتای کۆرۆنا بۆ جاری دووهەم ئەنجامدانی کۆڕبەندەکە هەڵوەشێندرایەوە.