image

پەیامی کورد      ...  بە مووشەکی کاتیووشا هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

هێرشێکى موشەکى کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى بەغدا و زیانى گیانى نەبووە.

کەمێک پیش ئێستا لە ڕێگەى دوو مووشەکى کاتیۆشاوە هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى بەغدا و بە بە پێى زانیارییەکانیش هێرشەکە زیانى گیانى نەبووە و لە ئێستاشدا زەنگى ئاگادار کردنەوەى باڵیۆزخانە لێدراوە.

هێرشەکە تەنها زیانى ماددى بۆ سەر ئەو ماڵ و ئۆتۆمبێلانە هەبووە کە لە نزیکى باڵوێزخانەکە بوون.

لە ڕۆژى سێشەممەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پاش کۆبونەوەى لەگەڵ کازمى ڕایگه‌یاند، تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ هێزی شەڕکەری ئەمریکا دەگەڕێنەوە ووڵاتەکەی خۆیان و، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگه‌یاند، ئیدارەی ئەمریکا هیچ نیازێکی ڕاستەقینەی نییە بۆ دەرچوون لە عێراق، دەرئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژیش کشانەوەی ئەمریکا نییە لە عێراق، بەڵکوو تەنها یاریکردنە بە ووشە و دەربڕینەکان.