image

پەیامی کورد      ...    بۆ یەکەمین جار دوای ٤ ساڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجامدا .

ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی تورکیا هەواڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان " مەولوود چاووش ئۆغڵۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا و " عەبدۆڵڵا بن زائید ئال نهیان " هاوتا ئیماراتییەکەی لە دوای ٤ ساڵ پچڕانی پەیوەندییکان دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ئاژانسە میدیاییە ڕایگەیاند : دوو لایەن لەم پەیوەندییەدا تەلەفۆنییەدا کە بۆ یەکەمین جار دوای چوار ساڵ ئەنجام دەدرێت مانگی پێرۆزی ڕەمەزان یان لە یەکتر پیرۆز کرد .

ئانکارا و ئەبووزەبی لە لایەنگەلێکی جیاواز لە تێکهەڵچوونەکانی لیبیا پاڵپشتی دەکەن و هەروەها ئەم بابەتە بووەتە هۆکاری درووستبوونی کێشە لە نێوان هەر دوو  لایەنەکاندا .