image

پەیامی کورد     ...   بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر کاروانێکی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئێران چەندین کوژراوی لێکەوتەوە

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانی دا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری سووریا وعێراق چەندین کەس لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی سووریا ، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ هەواڵی هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکایان بۆ سەر بنکەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سنووری نێوان سووریا وعێراق پشتڕاست کردەوە، بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێمە ڕۆژی سێشەممە هیچ هێرشێکی ئاسمانیمان نەکردووەتە سەر میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق.

هەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵدەری ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بنکە و مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا کراوەتە ئامانج.