image


پەیامی کورد... عێراق ٥٠ تیرۆریستی داعشی لە سووریا وەرگرتەوە

عێراق بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی ئەو کەسانەی چوونەتە ناو داعشەوە و لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دەست بەسەر کرابوون، ئەمڕۆش ٥٠ تیرۆریستی دیکەی وەرگرتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، «بە هەماهەنگیی هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ٥٠ تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە هەڵگری ناسنامەی عێراقین لە سووریا وەرگرتەوە».

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو تیرۆریستانە لە سووریا دەستگیر کرابوون و پرۆسەی ڕادەستکردن و وەرگرتنەوەیان، لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ڕەبیعەوە بووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ تیرۆریستەکانی وەرگرتووەتەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان بەرامبەریان.

جەختی کردەوە، «فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدونانی تیرۆریستان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق تا ئەو کاتەی بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن».