
پەیامی کورد ... عێراق واژوو کردنی ڕێککەوتێکی لەگەڵ ئێران ڕەت دەکاتەوە
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، واژووكردنی گرێبه‌ستی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، واژووی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵیا كردووه.
ناسڕ شبلی وه‌زیری گواستنه‌وه ڕایگەیاند، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێران ی‌دا، بۆ راكێشانی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هیچ رێكکهوتنێكیان واژۆ نه‌كردووه.
باسی لەوەشکرد، به‌ڵێنیان داوه هیچ لینكێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر درووست نه‌كرێت، تا هێڵی به‌نده‌ری فاو بۆ سنووره‌كانی توركیا ته‌واو نه‌بێت، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و هێڵه‌ش، ژێرخانه‌كانی رێگاوبانی عێراق ئاماده ده‌بێت بۆ ئەوەی له‌گه‌ڵ هه‌ر ووڵاتێكی دیكه‌دا هێڵی ئاسن درووست بكات.
▪️وەزیری گواستنەوەی عێراق وتیشی: به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی دیزاینی نوێ كه له به‌نده‌ری فاو پاشان بۆ به‌سره و به‌غدا تا ده‌گاته سنوری توركیا، ڕێککەوتنێان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی کردووە.