قەسەدە، ئاماری قوربانییەکانی شەڕی عەفرین بڵاودەکاتەوە
بەپێی ئامارێک کە (قەسەدە) بڵاویکردووەتەوە، لەسەرەتای دەسپێکردنی لەشکرکێشییەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین (٧٩٣) هێرشی ئاسمانی لەلایەن ئەو سوپایەوە کراوەتە سەر عەفرین.
لەراگەیەندراوێكدا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) بڵاویکردووەتەوە، کە سوپای توركیا لەماوەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین (793) هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئەو شارە ئه‌نجامداوه‌و تۆپخانه‌كانیشیان دوو هه‌زارو (٧٨٩) جار ئەو عەفرینیان تۆپباران کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە زۆرینه‌ی قوربانییەکانی هێرشەکانی تورکیا لەکانتۆنی عەفرین هاووڵاتی مه‌ده‌نین.
قەسەدە لەراگەیندراوەکەیدا ئاشکراشیکردووە، کە (٥٤٢) جار شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان شەڕڤانان و هێزەکانی سوپای توركیا‌و چه‌كدارە هاوپەیمانەکانیدا روویداوه، به‌وهۆیەشه‌وه هه‌زارو (٢١٩) چه‌كدار له‌هێزه‌كانی به‌رامبه‌ر كوژراون و (١٧٧) شه‌ڕڤانیش شه‌هیدبوون.