"زیاد بوونی دەسەڵاتی ئێران لەسوریا مەترسیدارە"

"زیاد بوونی دەسەڵاتی ئێران لەسوریا مەترسیدارە"

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر زیاد بوونی پێگەکانی سۆڵتەی حآکم لە سەر ئێران لە سووریا و دەست تێوەردانەکان و دزەکردنی زیاد لە پیویستی ئەم ڕژیمە لە شەڕی سووریادا هەواڵیدا .

لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە :هەبوونی سەربازی ڕژیمی ئێران ڕاستەوخۆ لە هەموو ناوچەکانی سووریادا ئاشکرا و مەترسیدارە و هەروەها پێگە سەربازییەکانی خۆی لە خاکی سووریادا پەرە پێ دەدات و بە هەزاران نەفەر سەرباز و فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازی گرێدراو بە سپای پاسداران لە بەرەکانی شەڕ بەشداری ڕاستەوخۆ و بەهێزیان هەیە .

جگە لەمانە بە پاڵپشتی ماددی و لۆجیستیکی لە گرووپە مەحەللیەکان و ئەو میلیشیانەی کە پشتیوانی خۆیانن و لە ووڵاتانی جۆراوجۆر لەوانە وەک ، عێراق ، لۆبنان ، ئەفغانێستان و پاکێستان و هەروەها شوێنی دیکەی جیهان لەوانە وەک حێزبۆللای لۆبنان، و لەشکری فاتمییۆن و ئەوانی دیکە، لە راستایەک بە ناوی " ڕاستای بەرخۆدان " درووست بووە ، ئەم گرووپانەیان لە شەڕەکاندا کردووەتە جێگرەوی خۆیان و بە کاریانیان گرتووە و هەر سەبارەت بەم دۆخە ئەوانیان بە چەک و تەقەمەنی و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو ، ئامێری گوێگرتن و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەکدار کردووە .

نیۆیۆرک تایمز : ڕژیمی ئێران بە پشتیوانییە ماددی ، سەربازی و تەقەمەنیەکانی بۆ میلیشیاکان لە سووریە ، پەیوەندییەکانی خۆی لەم ووڵاتە بە هێزتر دەکات .