نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەرێمەوە داوایەک لەعێراق دەکات
یان كۆ بیچ داوا لەحکومەتی عێراق دەکات، کە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات و گه‌مارۆی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمیش هەڵبگرێت.
لەوتارێکیدا كه له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شیكرد، (یان كۆ بیچ) نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق رایگەیاندووە، کە كاری به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی به‌غداو هەولێر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
یان كۆ بیچ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌مدواییانه‌دا جەختیکردووەتەوە، كه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند گه‌یشتونه‌ته دوا قۆناغه‌كانی گفتوگۆكانیان له‌باره‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و دووباره ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هەولێر و سلێمانی.