نەورۆزی ئەمساڵ لە سلێمانی ٧ ڕۆژە

نەورۆزی ئەمساڵ لە سلێمانی ٧ ڕۆژە

ئامادەکاری بۆ مەراسمێکی تایبەت بە نەورۆز کە بڕیار وایە‌ لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت . ئەم مەراسێمە‌ حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت کە لە‌ چه‌ند شوێنێكی جیاجیای شاری سلێمانیەو چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆریش لە خۆ دەگرێت .

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی " بابەکر دڕەیی  ڕاگەیاندووە  "بڕیاروایە بۆ‌ نەورۆزی ئەمساڵ مەراسیمێکی شایستە لە گردی مامە یارە و تەلاری هونەر پارکی هەواری شارو چەند هۆڵێکی دیکەی سلێمانی سازبکەین."

لەم مه‌راسیمه‌‌دا کە حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ، چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت و هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار ده‌بن  هەروەها نیاز وایە په‌یوه‌ندییه‌ك درووست بکرێ له‌ نێوان چالاكاییه‌كان و "خۆڕاگری خه‌ڵكی عه‌فرین".