فڕۆکەیەکی ئێرانی بە (٦٠) سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی ئێرانی بە (٦٠) سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە


سەرپەرشتیاری فریاکەوتنی ئێران بڵاویکردووەتەوە، کە فڕۆکەیەکی وڵاتەکەی بە (٦٠) سەرنشینەوە لە ناوچەی سمیرۆمی شاری ئەسفەهان کەوتووەتە خوارەوە.
پیر حوسێن کولیوەند ، سەرپەرشتیاری فریاکەوتنی ئێران، رایگەیاندووە، کە سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فڕۆکەیەکی ئێرانی کە لە تارانەوە بەرەو یاسوج دەڕۆیشت لە رادار دیار نەماوە و دواتر لەناوچەی سمیرۆمی ئەسفەهان کەوتووەتە خوارەوە.
سەرپەرشتیاری فریاکەوتنی ئێران، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە (٥٠) تاوەکو (٦٠) سەرنشین لەنێو فڕۆکەکەدا بوون.