٣ شەڕڤانی بیانی نێو ڕێزەکانی یەپەگە کوژران

٣ شەڕڤانی بیانی نێو ڕێزەکانی یەپەگە کوژران

ئەمڕۆ یەکشەممە یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە "  ڕایانگەیاند کە سێ شەڕڤانی بیانی نێو هیزەکانیان لە سووریا کوژراون کە دوانیان لە شەڕی عەفرینی باکوری سوریادا کوژران.

پشتیوانی سەرەکی هێزەکانی یەپەگە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە ، " یەپەگە " ئەو هێزەیە کە شەڕی لە دژی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا کردوە و دەڵێن ؛ کوژراوە بیانیەکان هاووڵاتی ئێسپانی و فەڕەنسی و هەروەها هۆڵەندی بوون. هەروەها ئاماژە دەکەن کە دوو لە شەڕڤانە بیانیەکانی کە لە بەرەی جەندریس لە ١٠ی ئەم مانگەدا کوژران لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی تورکیای داگیرکەر بوون.

بە پێی سەرچاوەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل ئەم دوو کوژراوە بیانیە لە ساڵی 2017 دا پەیوەندیان بە ڕێزەکانی هێزی یەپەگەوە کردوە بۆ شەڕکردن لە دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریادا.