بەوێنە.. سوپای تورکیا لەعەفرین چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت
بەهۆی بەکارهێنانی چهكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیاوە، لە سنوری شارۆچكهی شییهی سەر بەشاری عهفرین، (٦) هاووڵاتی مەدەنی بریندرابوون.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کەسوپای توركیا به چهكی كیمیایی، گوندهكانی سهر به شارۆچكهی شییهی لهعهفرین تۆپباران كردووه.
ئاشکراشکراوە، کە بههۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە (٦) هاووڵاتی مەدەنی دانیشتووی ئەو ناوچەیە برینداربوون و بەمەبەستی وهرگرتنی چارهسهری پزیشكی، بۆ نهخۆشخانهی ئاڤرین لەعەفرین گواستراونهتهوه.
لای خۆشیەوە ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریى نەخۆشخانەى ئاڤرین رایگەیاندووە، کە بریندارەکان بەهۆى ماددەى کیمیایى خنکێنەرەوە ژەهراوى بوون.
دەشڵێت، بریندارەکان چاویان فرمێسکى لێدێت، قوڕگیان دەکزێتەوەو تووشى خورینى پێست و حەساسیەتى پێست بوون و لە دواى لێکۆڵینەوەکان بەوردى جۆرى چەک کیمیاییەکە و ئەو ماددە کیمیاییەى لەدژى هاووڵاتیان بەکارهێنراوە دەستنیشان دەکەین و بۆ ڕاى گشتیشى دەخەنەڕوو.