ئەرمەنییەکانی کەنەدا داوای ڕاوەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکەن

ئەرمەنییەکانی کەنەدا داوای ڕاوەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکەن

لە ووڵاتی کەنەدا ، کۆمیتەی نەتەوەیی ئەرمەنییەکانی کەنەدا بە ناردنی نامەیەک بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە داواکارییەکیان ئاڕاستەی حکومەت کرد.

 

کۆمیتەی نەتەوەیی ئەرمەنییەکانی کەنەدا داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد، کە لە دژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی هەبێت و پشتگیریی گەلی کورد بکات.

 

ئەو کۆمیتەیە لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە: ئەو دۆخەی لە ئەنجامی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پێکهاتووە مەترسییەکی گەورەی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لەناوخۆی سوریادا دروستکردووە.

 

ئەوەش هاتووە: عەفرین یەکێک بووە لە ئارامترین ناوچەکانی سوریا، بۆیە دەیان هەزار ئاوارە ڕوویان کردووەتە ئەو کانتۆنە.

 

هەروەها هاتووە کە : ئەرکی ئەخلاقی حکومەتی کەنەدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە کە پشتگیریی گەلی کورد بکەن و هێرش و داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک شەرمەزاربکەن و داوا لە حکومەتی تورکیا بکەن هێزەکانی لە عەفرین بکشێتەوە

.