عەبادی: بەم نزیکانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین
بەوتەی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌منزیكانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لەلایەن بەغداوە رەوانەدەکرێت و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دۆچه ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی دەڵێت، "نزیكبووینه‌ته‌وه له‌دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام پێویسته چاودێرییه‌كی دروست هه‌بێت تا دڵنیابین له‌وه‌ی موچه‌كه ده‌گاته فه‌رمانبه‌ران".
عەبادی راشیگەیاندووە، کە له ماوه‌یه‌كی نزیکدا، هه‌ردوو فڕۆكه‌خانەی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شتی ده‌ره‌كیدا ده‌كه‌ینه‌وه.
باسی لەوەشکردووە، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌عێراقدا دروستبووه، به‌ڵام نایانه‌وێت به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا رویدا. ده‌شڵێت "هێزی سه‌ربازی بیانیمان ناوێت هیچ ئه‌ركێكی شه‌ڕكردن جێبه‌جێ بكات یاخود ئه‌ركی سه‌ربازی هه‌بێت".