هێرشی بەرفراوانی هێزەکانی ئێران بۆ سەر گوندی " دزڵی " لە هەورامان

هێرشی بەرفراوانی هێزەکانی ئێران بۆ سەر گوندی " دزڵی " لە هەورامان

هێزێکی زۆری ڕژیمی ئێران، پەلاماری گوندی  " دزڵی "  لە ناوچەی مەریوانیان داوە و بەنیازن ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو گوندە سەرکوت بکەن.

 

ئەمڕۆ  ئێوارە درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە 31ی ژانویە، ئەژمارێکی زۆر لە هێزەکانی ڕێژیم، گەمارۆی گوندی دزڵی لە ناوچەی هەورامانیان داوە و خەڵکی گوندەکەش بەرپەرچی هێرش و هەڵکوتانی هێزەکانی ڕژیمیان داوەتەوە.

 

 پاش ئەوەی خەڵکی گوندی دزڵی لە " هەورامان "  کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دژی داخستنی سنووری  " ملخورد  " کە تاکە ڕێگای دابین کردنی بژیوی ژیانیان وەستانەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، هێزێکی زۆری سپای پاسداران و هێزی ئاسایش ، ئەو گوندەیان گەمارۆ داوە.

 

هێرشی ئەو هێزە بەرفراوانەی  ڕێژیم لەلایەن خەڵکی گوندی دزڵی و ناوچەکەوە بەرپەرچ دراوەتەوە و ئێستا خەڵکی دزڵی ڕێگای هەورامانیان لە هێزەکانی ڕێژیم، داخستووە.