image


پەیامی کورد … کۆمەڵەچیرۆکی هورمسگەکان ژنێک” (فرمێسکەکانی ژنێک) “بە دەنگ بڵاو کرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو شارە کتێبی بیجاڕ، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پەردەی لەسەر فایلی دەنگیی کۆمەڵە چیرۆکی “هورمسگەکان ژنێک” لە نووسینی نووسەری بەتوانای بیجاڕ و دەڤەری گەڕووس، خاتوو “فه‌وزیه به‌شاره‌ت” لادا.

لەمەودوا خوێنەرانی ئەو بەرهەمە چیرۆکییە کە بە شێوەزاری شیرینی گەڕووسی نووسراوە، دەتوانن بە ئۆنلاین نوسخەی تۆماری دەنگییەکەی دەست بخەن.

فەوزیە بەشارەت، خانمە چیرۆکنووسی کورد، ساڵی١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری بیجار لەدایکبوو و ئێستاش دانیشتووی شاری سنەیە.

ماوەی پێنج‌ ساڵه به چڕوپڕی دەستی بە نووسین کردووە، تا ئێستا دوو کتێبی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

یەکەم بەرهەمی کۆمەڵەچیرۆکی “سەرچۆپی ئاگر لە ڕێخەسیە” کە بە شێوەزاری گەڕووسی که ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی چاپ و بڵاو بووەتەوە.

ئەم خانمە نووسەرە کوردە ئێستاش سەرقاڵی نووسینی یەکەم ڕۆمانی خۆیە به زاراوای گەڕووسی که له داهاتوویەکی نزیکدا دێتە نێو کتێبخانەی کوردییه‌وە.