image


پەیامی کورد... فیلمێکی کوردی هەژدەمین فێستیڤاڵی فانتاستیک فێست ـی ئەمریکای بەدەستهێنا

فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە خەڵاتی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فانتاستیک فێست" لە وڵاتی ئەمریکای بەدەستهێنا.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا ـ Zalava" لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی "ئەرسەلان ئەمیری" لە سێهەمین نمایشی جیهانی خۆی لە بەشی پێشبڕکێی "شەپۆلی دوایی ـ Next Wave" لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فانتاستیک فێست ـ Fantastic Fest" لە وڵاتی ئەمریکا نمایش کرا و توانی خەڵاتی ئەم بەشە بەدەستبێنێت.