"پاشناوی من (کوچوک) بچووکە، بەڵام کاری گەورەم لەپێناوی ئەم دەوڵەتە کردووە"

ستراتیژی و گفتوگۆکانی تایبەت بە گەلی کورد بەردەوامن. ناوەندی سەرەکیی ئەم گفتوگۆیەش رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی نزیکە. ئەو دوو شوێنە هێشتا نایانەوێ کوردان خۆیان بەڕێوەببەن و دەستکەوتەکانیشیانیان بۆ هەرس ناکرێت.

عەرەب، فارسەکان و تورکەکان... ئازادی و خۆبەڕێوەبردنی کوردەکان بە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر خۆیان دەزانن. لە ئان و ساتێکدا ئەو کوردانە بە دوژمن رادەگەیەنن کە لە هێڵی ئەو سنوورەی ئەوان کێشاویانە، دەردەچن. هەریەک لە راستڕۆ، چەپڕۆ، ئیسلامی، تەریقەتی و ناوەکانی نێو دەوڵەتی قووڵیش بەمشێوەیە لە بابەتەکە دەڕوانن.

ئەو دەوڵەتانەی باسکران لەکاتێکدا چالاکییەکانیان لە هەواڵگری و سیخوڕی درێژە پێدەدەن، بە شێوەیەکی ئاسایی بەشی 'بانگخوازی'ش دەخەنە کار. واتا جەنگاوەری خۆبەخش و باوەڕدار!

*

"پاشناوی من (کوچوک) بچووکە، بەڵام کاری گەورەم لەپێناوی ئەم دەوڵەتە کردووە"

بۆ نموونە یەکێک لە گەورەترین بانگخواز کە تورکیا لەم رێگەیە بەکاریهێنا، یاڵچن کوچوک بوو.

یاڵچن کوچەک یەکێک لەو ناوانە بوو بۆ ئاراستەکردنی کوردان و بەکارهێنانیان لە ساڵانی 90-98 نمایشی کرد، دیداری لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کرد و لە کامپەکانی پەکەکە شەو دەمایەوە و راهێنانی پێ دەکردن.

یاڵچن کوچوک ئەوکات لە نێوان ئەوروپا و شام ئەمسەر و ئەوسەری دەکرد و ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ ئەوەی قەناعەت دروستبکات بەوەی سەربەخۆیی بۆ کوردان خراپە.

یاڵچن کوچوک تەنانەت لە دادگە بەرگرینامەیەکی پێشکێشکرد کە تێیدا هاتووە: پاشناوەکەی من (کوچوک) بچووکە، بەڵام من زۆر کاری گەورەم لە پێناوی ئەم دەوڵەتە کردووە. من کوردانی تورکیام لە بارزانی بوون گەڕاندەوە، ئەگەرنا ئەوانیش داوای خاکیان دەکرد. ئەمڕۆ خەباتێکی هەتایی بۆ تورکیای دیموکراسی دەکەن، ئایا ئەمە خەونی هەموومان نەبوو؟ باسی مردنی کوردێک لەپێناوی تورکیای دیموکراسی دەکەم  بەڕێز دادوەر"

*

"بیرمان لەوە دەکردەوە کە یاڵچن کوچوک سەرۆکی دووەممانە یان نا"

یاڵچن کوچوک کە ماوەیەک هاوڕێی نزیکی ئۆجەلان بوو، بانگخوازێکی وەها بووە.

شەمدین ساککی پەکەکەیی کە لە دۆسیەی ئەرگەنەکۆندا وەکو شایەتحاڵ قسەیکرد، باسی لەوە کرد، یاڵچن کوچوک راهێنانی چەکی پێکردوون و گوتی:

ەیوەندیی دۆغو پەرینچەک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان چی بێت، پەیوەندیی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و یاڵچن کوچوک ئەوەیە و زیاتریشە. ئەو راهێنانی چەکی بە ئێمە دەکرد. ئێمە بیرمان لەوە دەکردەوە کە ئایا ئەو دووەمین سەرۆکی ئێمەیە؟ عەبدوڵا ئۆجەلان پێیدەگوتین یاڵچن کوچوک بۆ تورکەکان چانسێکە و بۆ بۆ رێکخراو لوتفێکی خوداییە".

ئەوانەی لە سەرەوە نووسراون گشتیان ئەو راستییانەن کە لە تۆمارەکان و ئەرشیڤەکاندا هەن. یاڵچن کوچوک تەنیا کەسێک نییە بۆ لێدانی پێکوتەی "سەربەخۆیی بۆ کوردان خراپە" ئەرکدار کرابێت. بەڵکو بە جۆرێک خاوەن قسە بوو لە دانانی ئەو کەسانەی رۆڵیان لە نێو کورداندا هەبوو.  

*

"عەبدوڵا ئۆجەلان ئێستا کەمالیست و تورک پەروەرە"

یاڵچن کوچوک لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی 32مین رۆژ-ی محەمەد عەلی بیراند گوتی:

"من کەسێکم پێموایە ئەگەر دەوڵەتی بارزانی وەکو دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێت، تورکیا بچووکتر دەکاتەوە. لە بەرەی دژی مندا بارزانی هەیە. بەڵام عەبدوڵا ئۆجەلان ئێستا کەمالیست و تورک  پەروەرە. ئەوە یاڵچن کوچوکە ئەمەی کردووە. لەم دواییانەدا گۆڕانکاری لە کوردانی تورکیا دەبینرێت.  کوردانی تورکیا هاتوونەتە سەر هێڵی ئەنتی-بارزانی".

ئەو کاتەی ئۆجەلان دەستگیرکرا، کوچوک گوتی "ئەرکی من تەواو بوو" و لەبەلجیکاوە گەڕایەوە و لە میدیای بینراو و بیستراو دەیگوت"من کوردەکانم لە کوردایەتی و بارزانی دوورخستنەوە".

*

"رۆحی ئەو هێشتا لە ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە"

ئەگەر سەیری ئەمڕۆ بکەین دەبینین سیاسەتی کورد پڕە لە بەچکەکانی یاڵچن کوچوک. ئەگەر بە جۆرێکی دیکە بڵێین، رۆحی یاڵچن کوچوک هێشتا لە ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە.

پەکەکە لەڕێی بە رەگەز کوردەکانەوە و بە سیاسەتی پڕکردنی بانگخوازان، هەوڵدەدات لەڕێی دروستکردنی نەفرەت بۆ بارزانی، هەرێمی کوردستان وەکو شەیتان نیشان بدات.

میدیای پەکەکەش پڕە لەو یاڵچن کوچوکە "بەناو کوردانەی" بەردەوام نەفرەت لە نێوان کوردان دروست دەکەن و بۆ خراپە هانیان دەدەن، هەروەها پروپاگەندە بۆ تورکیا و ئێران دەکەن.


 

رۆژهات ئامەدی

19.09.2023

 


زۆر بابەتی بۆسە بوونی هەیە بۆ کەرکوک!