ڕاگەێندراوێک لە کۆمپانیای داناگاز ەوە

ڕاگەێندراوێک لە کۆمپانیای داناگاز ەوە
پەیامی کورد    ...    ڕاگەێندراوێک لە کۆمپانیای داناگاز ەوە

لە ڕاگەێندراوێكدا كۆمپانیای داناگاز ئاشكرای دەكات كە ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە.

بەپێی ڕاگەێندراوی کۆمپانیاکە ئاستی بەرهەمێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتەوە سەروو ئاستی 500 میلیۆن پێ سێجا.

داناگاز روونیشی كردووەتەوە كە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر هاوکاتە لەگەڵ پابەندییەکانی هەردوو حکوومەتی عێراق و حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەلامەتی کێڵگەکە.

جەختی کردووەتەوە ، پابەندە بە پاراستنی ئەوپەڕی سەلامەتی ئەو کرێکارانەی کە لە کێڵگەکەدا کار دەکەن و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کوردستان.