سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی دهرهوهیئهو وڵاته پێشوازییان لێكرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری گه‌یشتنه تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پێشوازییاندا بوون.
بڕیاریشه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2024 نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌ست پێبكات.
پێشتر میدیاكانی ئێران له زاری نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، بڵاویان كرده‌وه كه "له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران كۆده‌بێته‌وه، له‌وانه؛ ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕش، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی حكومه‌ت، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی و حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگترین پرسه‌كانی ناوچه‌كه و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و هه‌ولێر، سه‌ردانی تارانی كرد و چاوی به به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌كه‌وێت".
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فه‌رمی كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به یاوه‌ریى شاندێك كه له جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.