بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، پێشانگای نێوەدەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە، بۆ ئەمساڵ 300 دەزگای چاپ و پەخش بە ملیۆنێك و 500 هەزار ناونیشان، بەشدارن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسان، بە ئامادەبوون و چاودێریی سەرۆك بارزانی، 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە.

بۆ ئەمساڵ، 300 دەزگای چاپ و پەخش لە 10 وڵاتەوە، بە یەك ملیۆن و 500 هەزار ناونیشان بەشدارن، هاوكات دەزگاكان داشكاندن بۆ بەرهەمەكانییان دەكەن.

پێشانگاكە رۆژانە لە كاتژمێر 8:00 بەیانی بۆ 10:00 شەو بەردەوام دەبێت. هەروەها بە هەزاران خوێنەر لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق سەردانی دەكەن.

ساڵانە بۆ ماوەی 10 رۆژ، لە هەولێر، پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب دەكرێتەوە، بەشداری سەتان دەزگای چاپ و پەخش لە 10 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری دەكەن.