بەهۆی هێرشە درۆنییەكەی سەر كۆرمۆر، (67%)ـی كارەبای هەرێم بڕاوە

بەهۆی هێرشە درۆنییەكەی سەر كۆرمۆر، (67%)ـی كارەبای هەرێم بڕاوە

 

بەهۆی هێرشە درۆنییەكەی شەوی ڕابردووی كۆرمۆر، رێژەی (67%)ی كارەبای هەرێم بڕاوە.

بەپێی راگەیەندراوی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانەسرووشتییەكانی هەرێم، بەهۆی هێرشە درۆنییەكەی شەوی ڕابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، ڕەوانەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیراوە و بووەتە هۆی بڕینی (2500) مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

لە كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە (غازی سروشتی) بە بۆری ڕەوانەی وێستگەكانی كارەبا دەكرێت بۆ وێستەگەكانی كارەبای چەمچەماڵ‌ و هەولێر، كە ڕۆژانە (500) پێ سێجای غازی سروشتی ڕەوانەی ئەم وێستگانە دەكرێت.