ئیسرائیل گروپێكی چه‌كداری عێراقی كرده ئامانج
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل گروپێكی چه‌كداری عێراقی له سوریا كردووه‌ته ئامانج و باس له زیانی گیانی ده‌كرێت.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و گروپی لایه‌نگری ئێران رایانگه‌یاند، هێرشه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری نوجه‌بای عێراقی كردووه‌ته ئامانج.
له‌وه‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له ساڵی 2011وه، ئیسرائیل سه‌دان هێرشی ئاسمانی له ناو سوریا ئه‌نجامداوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دژی پێگه‌ی سوپا و چه‌كدارانی سه‌ر به ئێران، به‌ڵام هێرشه‌كان دوای شه‌ڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پاش هێرشێكی گروپه‌كه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد، ئیسرائیل هێرشه‌كانی زیاتر كردووه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت: "هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیری و دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له باشوری دیمه‌شق كرده ئامانج".
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی بنكهكهی له به‌ریتانیایه و پشت به تۆڕێك سه‌رچاوه ده‌به‌ستێت له ناوخۆی سوریا، سێ ئه‌ندامی ئه‌و گروپه برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی لایه‌نی عێراقی، به مه‌رجێك ناوی ئاشكرا نه‌كرێت ده‌ڵێت: "ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیری سه‌ر به گروپه‌كه له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا وێران كراوه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت نوجه‌با "له سوریا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی راگه‌یه‌ندراوی نییه".
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ڕایگه‌یاندووه، "نزیكه‌ی كاتژمێر 3:20 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئیسرائیلی دوژمن هێرشێكی ئاسمانی له ئاراسته‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریای داگیركراوه‌وه ده‌ستپێكردووه و باڵه‌خانه‌یه‌كی له لادێكانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كرده ئامانج".
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له میدیای ده‌وڵه‌تی سوریا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، هێرشه‌كه "هه‌ندێك زیانی دارایی" لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌شێك له مووشه‌كه‌كانیان خستۆته خواره‌وه.
ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب شوێنی مه‌زارگه‌یه‌كی گرنگی شیعه‌كانه كه له‌لایه‌ن گروپه لایه‌نگره‌كانی ئێرانه‌وه ده‌پارێزرێت، له‌نێویاندا حزبوڵای لوبنان.
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با به‌شێكه له هاوپه‌یمانییه‌كی لایه‌نگری ئێران له عێراق، كه واشنتۆن تۆمه‌تباریان ده‌كات به چه‌ندین هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئیسرائیل به ده‌گمه‌ن لێدوان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر سوریا ده‌دات، به‌ڵام چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه ڕێگه نادات ئێرانی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی پێگه‌ی خۆی له‌و وڵاته‌دا فراوانتر بكات.
له سه‌ره‌تای مانگی چواری ئه‌م ساڵ كۆنسۆڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كرایه ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی كه ئیسرائیلی پێ تۆمه‌تباركراوه، له‌و هێرشه‌دا حه‌وت ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران كوژران كه دوانیان پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵیان هه‌بوو.
ئه‌و هێرشه وای كرد ئێران له 13ی مانگی چواردا بۆ یه‌كه‌مجار هێرشی ڕاسته‌وخۆی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له دژی ئیسرائیل ئه‌نجام بدات كه گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد.