image

زێدان دەستی لە ڕیاڵ مەدرید بەردا

ئەمڕۆ پێنج شەمە زێنەدین زێدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆنفراسێکیدا لەگەڵ سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراوی داو دەستی لە کار کێشایەوە.

لە سەرەتادا پێرێز بە ئامادە بوانی راگەیاند کە زێدان بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی داوە و پاشان زێدان قسەی بۆ ئامادە بوان کرد و بڕیارەکەی پێ ڕاگەیاندن و گوتی من زۆر ماندو بوم و دەمەوێ پشویەک وەربگرم دوای ئەو هەموو ماندو بوونە.

پاشان پێرێز وتی من زۆر دڵ تەنگم لەبەر ئەم بڕیارەی زێدان، زێدان وەکو یاریزان و وەکو راهێنەر زۆر سەرکەوتو بوە و بەڵام ئێمە رێز لە بڕیارەکەی دەگرین وەکو خۆی دەڵێ پێویستی بە پشوو هەیە.

زێدان لە درێژەی قسەکانیدا وتی هەموو شتێکمان کرد لەگەڵ یانەی شاهانەد و ژیانیش وایە پێویستی بە گۆڕانکاریە تاکو سەرکەوتو بیت.

زێدان لە سەرەتای ساڵی 2016وە لەگەڵ تیپی دووەمی ریاڵ مەدرید (کاستیا) کرد و پاشان بانگیان کرد بۆ تیپی یەکەم دوای ڕۆیشتنی رافا بێنێتیز، کە دەرکرا لەبەر ئەنجامە خراپەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

پاشا چەند مانگێک زێدان توانی ریاڵ مەدرید بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێگای راست و توانی لەو ماوەیەدا 3 جار لەسەر یەک ببێتە پاڵەوانی چامپێونز لیگ و 2 جاریش پاڵەوانی سوپەری ئەوروپی و 2 جاریش پاڵەوانی جیهانی یانەکان و یەک جاریش پاڵەوانی لیگا لە ساڵی 2016- 2017 و جارێکیش سوپەری ئیسپانی لەسەر حیسابی بەرشەلۆنە.