image

پەیامی کورد    ...    یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس لە رۆیشتنی محەمەد سەڵاحی میسری و هێرشبەری یانەكە دەكەن هاتەدەنگ و دەڵێت "سەڵاح دڵخۆشە لەگەڵ لیڤەرپوڵدا".
كلۆپ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، پێیوایە سەڵاح وەرزی داهاتوش لە یانەكەدا دەمێنێتەوە، ئایا هەواڵی پێچەوانەی ئەوەتان بیستوە؟ تەئكیدیشیكردەوە، یاریزانە میسریەكە لەگەڵ لیڤەرپوڵ دڵخۆشە.
وتیشی "چۆن دەتوانن نیازی یاریزانێك بۆ مانەوە یان رۆیشتن بزانن؟ بەلای منەوە سەڵاح لێرە جێگیربوە".
ئایا لەگەڵ سەڵاح لەوبارەیەوە قسەی كردوە یاخود نا؟ راهێنەری ئەڵمانییەكە وەڵامدەداتەوە و دەڵێت "سەبارەت بە رۆیشتن یان مانەوە پرسیار لە یاریزانەكان ناكات، تەنها كاتێك نەبێت ئەگەر لە رۆژنامەكانەوە یان ئیدارەی یانەكەوە شتێك بزانم". هەربۆیە دوپاتیدەكاتەوە لەسەر بابەتی رۆیشتنی سەڵاح هیچ شتێك نازانێت هەروەك لە هەواڵی رۆیشتنی هیچ یاریزانێكی دیكەی لیڤەرپووڵ ئاگادارنییە.
پێشتر رۆژنامە وەرزشیەكانی ئینگلتەرا ئەوەیان بڵاوكردوەتەوە، كە كۆتایی ئەم وەرزە محەمەد سەڵاح یانە ئینگلیزیەكە جێدەهێڵێت.