image

رۆناڵدۆ دیسان یەکەمە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەستێرەی یانەی شاهانەی مەدرید دوای بردنەوەی 5 نازناو لە ساڵی 2017 دا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید کە ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ریاڵ مەدرید کە بتوانێت لە ساڵێکدا ئەو هەموو نازناوە بەدەست بهێنێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەورێکی بەچاوی هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەو نازناوانە.

بەپێی راپرسیەک کە 26  ئاژانسی جیهانی رێکیان خستبوو باشترین وەرزشکارەکانی ئەوروپا لە ساڵی 2017دا دیاری بکەن ئەویش بەم جۆرە بوو.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ  بە کۆکردنەوەی 159 دەنگ بوە یەکەم و دوای ئەویش شۆفێری فۆرمیلا وەن لویس هامیلتۆ بە کۆکردنەوەی 143 دەنگ بە پلەی دووەم هات و روجێر فیدرێری سویسری بە  124 دەنگ لە پلەی سێیەم هات و رافایل نادلیش بە 113 خاڵ لە پلەی چوارەم بوو.  .