image


پەیامی کورد … ریاڵ چاوی بڕیوەتە هالاند

 

یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند چڕتر دەكاتەوە و بەپێی زانیاریەكان ١١٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو گرێبەستە ئامادە كردوە.

 

پێگەی ABCی مەدریدی بڵاویكردوەتەوە: یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەرامبەر ٩٠ ملیۆن یرۆرۆ و ٢٠ ملیۆنی تر وەك هاندان، هالاند لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە بگوازێتەوە.

 

رونیشكراوەتەوە: ٢٠ ملیۆنەكە لەسەر ژمارەی ئەو یاریانەی بەشداری تێدا دەكات و ئەو دەستكەوتانەی لەگەڵ یانەی ریاڵ بەدەستی دەهێنێت بەندە.

 

پێگەكە باسی لەوەشكردوە: هەروەها ریاڵ دەیەوێت ماریانۆ دیاز یاخود یۆڤیچ رازی بكات كە ببنە بەشێك لە گرێبەستەكە و لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە ئاڵوگۆڕیان بكات بۆ ئەوەی پارەی كەمتری لەسەر بكەوێت.