image

وەرزشوانێکی  خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکێی  " سوپەر فایت " دا  پلەی یەکەمی لە ئاستی ئێران بەدەست هێنا.

 

بە گوێرەی ئەم هەواڵە " بێهزاد خزری" وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە کێبڕکێی " سوپەر فایت" دا توانی پلەی یەکەم لە ئاستی ئێران بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

 

کێبڕکێی "سوپەر فایت"، کێبڕکێیەکی "پێشکەوتووە "  که  لە ٥ ڕاندی دوو خولەکی واتە سەرجەم ١٠ خولەکی بێ ڕاوەستان ، بەڕێوە دەچێت.

 

هەروەها ئەمە یەکەم جارە لە ئاستی ئێراندا ئەم کێبڕکێیە بەڕێوە دەچێت و لە شاری مەهاباد سێ کەس بەشدارییان کردووە کە هەر سێ وەرزشوانەکە پلەیان بەدەست هێناوە.

 

لەو کێبڕکێیەدا کە لە شاری " شوش"  بەڕێوەچووە،  " بێهزاد خزری" وەرزشوانی کورد له کێشی ٦٥ کیلۆدا توانی پلەی یەکەم و لە کێشی قورسدا  " شارام ناسوتی"  پلەی یەکەم و " سامان_مستەفا_زادە"  پلەی سێهەمی بەدەست هێنا