image

پەیامی کورد    ...    لە میانەی یارییەكانی هەفتەی ٢٣ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بوە میوانی یانەی هێلاس ڤیرۆنا و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێ دۆڕاند و سێ خاڵی گرینگی لەدەستدا.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس چەندین هەلی ئاسانیان لەدەستدا و سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ و نیوەی یەكەم بە بێ گۆڵ كۆتاییهات، بەڵام لە نیوەی دووەم و لە خولەكی ٦٥ی یارییەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركرد، كە دەیەم گۆڵی لەسەر یەكی ئەو یاریزانە بو یانەكەی یۆڤانتۆس.
لە خولەكی ٧٦ بۆرینی ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و پاتزینیش بە لێدانی سزا لە خولەكی ٨٦ گۆڵی دووەمی بۆ هێلاس ڤیرۆنا تۆماركرد.
سەرئەنجام یارییەكە بە شكستی یانەی یۆڤانتۆس كۆتاییهات، هێلاس ڤیرۆنا سێ خاڵی زێڕینی بردەوە، لە ئێستادا یانەی یۆڤانتۆس خاوەنی ٥٤ خاڵە و نزیكترین ڕكابەریشی یانەی ئینتەر میلانە كە خاوەنی ٥١ خاڵە.