image


پەیامی کورد … گەنجێکی کورد ریکۆردێکی جیهانی لەبەرزکردنەوەی قورسایی تۆماردەکات

 

گەنجێکی کورد بەبەرزکردنەوەی هەزار و ٤٠ کیلۆ، رێکۆردێکی نوێی جیهانیی لەبەرزکردنەوەی قورسایی بەقاچ تۆمارکرد.

 

وەرزشوانێکی کورد بەناوی بێهزاد گوڵ خەڵکی شارۆچکەی سەحنە-ی سەربە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی MBC PERSIA ، توانی هەزار و 40 کیلۆ بە قاچەکانی بەرزبکاتەوە و ریکۆردێکی نوێی جیهانی بۆخۆی تۆماربکات.

 

پێشتر رۆنی کۆڵمان پاڵەوانی لەشجوانیی جیهان، توانیبووی هەزار کیلۆ بە قاچەکانی بەرزبکاتەوە و تاوەکو ئێستا ئەو ریکۆردە وەرزشییە بەناوی ناوبراوەوە تۆمارکرابوو.