image

مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ بۆ مانەوەی لە ڕیال مەدرید

رۆژنامەنوسێکی تۆڕی سکای سپۆرت، ئەمڕۆ چوارشەمە باسی لەوە کرد کە سێرجۆ ڕامۆس، کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید لە دوای یارییەکەیان لەگەڵ لیڤەرپۆل لە ژوری خۆگۆڕین داوای لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردووە دان بەخۆیدا بگرێت و داوای لێبوردن بکات لەم قسانەی کە دەڵێت ئەگەری زۆر هەیە کە رۆناڵدۆ یانەی شاهانە جێ بهێڵێت، و ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت رامۆس بە ڕۆناڵدۆی راگەیاندوە کە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی دەدەن و بەدڵی ئەو دەبێت.

ئەوەی کریستیانۆی نیگەران کردووە ئەویش کێشەی باجە کە دەبێت ڕۆناڵدۆ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بدات ئەو کاتە کێشەکەی  کۆتای پێ دێت.

هەروەها ڕۆناڵدۆ دەیەوێ مووچەی ساڵانەکەی لە نیمار داسیلڤا و لیونێل مێسی زیاتر بێت، هەرچەندە ماوەیەک پێش ئێستا بەڵێنیان پێی دابوو کە مووچەی ساڵانەکەی بکەنە 30 تا 33 ملیۆن یۆر.

رۆژنامە نوسەکەش دەڵێت ئەم بەڵێنە پێش ساڵێک بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ درابوو لەلایەن فلۆرینتینو پێرێزەوە و تا ئێستاش جێ بەجێ نەکراوە.

هەرچەندە ڕۆنالدۆ چاوی لە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆیە ساڵانە بەڵام ریاڵ مەدریدیش ئەو بڕە پارەی پێ زۆرە و بۆیە تاکۆ ئێستا گرێبەستەکەیان تازە نەکردووتەوە.