image


پەیامی کورد … مپاپێ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، بەڵام چاویشی لە ریالە

 

ماڵپەڕی Footmercato ئاشكرایكرد: مباپێ‌ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان نوێدەكاتەوە، بەڵام مەرجێك دادەنێت و ئەویش ئەوەیە كاتێك ریاڵ مەدرید توانی پارەی گرێبەستەكەی دابین بكات، رودەكاتە ئەو یانەیە.

ماڵپەڕەكە لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردوەتەوە: مباپێ‌ گرێبەستەكەی لەگەڵا یانەی پاریس سانجێرمان تا دوای ٢٠٢٢ نوێدەكاتەوە، بەڵام مەرجێكی تیا دەبێت.

 

رونیشكراوەتەوە: مەرجەكەش ئەوەیە هەركاتێك ریاڵ مەدرید توانی پارەی گرێبەستەكەی دابین بكات، ئەوا بۆند لەگەڵا ئەو یانە ئیسپانییە واژۆ دەكات، ئەوەش لەسەر بڕیاری فلۆرەنتینۆ پێرێس دەوەستێت كە كەی دەتوانێت گرێبەستی پێشكەش بكات.

 

ماڵپەڕەكە هێمای بۆ ئەوەشكردوە: ئەو نرخەكەی لە گرێبەستەكەی مباپێ‌ لەگەڵا یانەی پاریس سانجێرمان دادەنرێت لەنێوان ١٥٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەش لەسەر رەزامەندی بەرپرسانی یانە فەرەنسیەكە وەستاوە بۆ رازی بون بەو مەرجەی مباپێ‌.