image

پەیامی کورد     ...     یەکەمین یاریزانی ئیسرائیلی لە ڕێگای یەکگرتنە لەگەل لیگی تۆپی پیی ئیمارات .

" یاویخای ئەردەعی " ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی لە " ضیا سبع " یاریزانی تۆپی پێی ئیسرائیلی لە فڕۆکەدا بڵاو کردەوە و لە بنی دا نوسی کە ئەو لە ڕێگای دۆبەی یە تاکوو وەکوو یەکەمین یاریزانی ئیسرائیلی لەگەڵ لیگی تۆپی پێی ئیمارات ببێت بە یەک .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەردەعی لە تویتەردا نووسی : ضیا سبع یاریزانی تۆپی پێی ئیسرائیلی لە ڕێگای دۆبەی یە تاکوو لەگەڵ لیگی تۆپی پێی النصر ی ئیمارات یەک بگرێت . ئەو یەکەمین یاریزانی ئیسرالی لیگەکانی کەنداوی فارس هەژمار دەکرێت .

بە پێی ووتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەم یاریزانە ئیسرائیلییە ، ئەو لە ئاستانەی یەکگرتنە لەگەڵ باشگای النصر و پێشتریش لە باشگای گوانجۆی چین یاری کردووە .

بڕیارە ئەم یاریزانە بەم زووانە لەگەڵ باسگای ئیماراتی ڕێکەوتننامەی بۆ ٣ وەرز واژوو بکات . ضیا سبع بە باشترین یاریزانی ئیسرائیلی ناو دەبەن کە خاوەنی ئەساڵەتی عەرەبی فەلەستینییە .