image

 

پەیاما کورد : تیمی تۆپی پێی بریتانیا بە سەرکەوتن بەسەر سوید توانی پاش ٢٨ ساڵ بچێتە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیال.

ئەمرۆ بریتانیا بە دوو گوڵی بێ بەرانبەر توانی هەڵبژاردەی سوید تووشی دۆڕان بکات و پاش ٢٨ ساڵ بۆ جاریکی دیکە بچێتە ناو ٤ تیمی کۆتایی مۆندیال.

هاری مەگوێر لە خولەکی ٣٠ و دێلی ئالی لە خولەکی ٥٩ دوو گوڵی بریتانیایان تۆمار کرد.

بریتانیا دواهەمین جار لە ساڵی ١٩٩٠ و لە موندیالی ئیتالیا توانیبووی بچێتە قۆناغی پێش کۆتایی و ئەو ساڵەش بە دوو دۆڕانی یەک لە دوای یەک بە ئەڵمانیا و ئیتالیا هەر دووی بە لیدانی سزا بوو، پلەی جوارەمی مۆندیالی بە دەست هێنا.