image


پەیامی کورد ... بەرشەلۆنە لە نیۆکەمپ بەرانبەبەر ریال دۆڕا

 

یانەى ریاڵ مەدرید لە ناویاریگاى نیۆکەمپ، کلاسیکۆى لە بەرشەلۆنە بردەوە و سێ خاڵى یارییەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

 

لە یەکەمین کلاسیکۆى ئەم وەرزەى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لەناو یاریگاى خۆى دوچارى شکستێکى قورس هات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ یارییەکەى بە ریاڵ مەدرید دۆڕان.

 

لە خولەکى پێنج دەستپێکى یارى، ڤاڵڤێردى ریاڵى بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام وەڵامى بەرشەلۆنە خێرابو و سێ دەقە دواتر بە گۆڵێکى فاتى ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە و گێمى یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایى هات.

 

لە گێمى دوەمدا هەردولا لە هەوڵى گۆڕینى ئەنجامەکەدابون، بەڵام دوبارە کوڕانى زێدان چونەوە سەرگۆڵى بەرشە و لە خولەکى ٦٣ سێرجیۆ رامۆسى کاپتن گۆڵى دوەمى ریاڵى تۆمارکرد، دواتریش لە خولەکى مۆدریچ بە تۆمارکردنى گۆڵى سێیەمى قەڵاى سپى کۆتا بزمارى لەسەر ناونیشانى کلاسیکۆدا.

 

بەو ئەنجامەش کومان و کوڕەکانى دوچارى شکستێکى قورس بون و زێدان و کوڕەکانیشى سارێژى ئەو برینانەیان کرد کە لە دو یارى رابردو بۆیان دروست ببو.