image

بۆ بەرشەلۆنە.. دی ماریا داوا لە میسی دەکات

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی باسی ئەوە دەکات کە ئەنخیل دی ماریا، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی حەز دەکات بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا لە وەرزی داهاتوودا.

هەواڵەکانیش باس لەوە دەکەن کە دی ماریا دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ تیپی بەرشەلۆنە بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیش باسی ئەو هەواڵە دەکات کە ئەنخیل دی ماریا حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات و چونکە لەسەرەتای ئەم وەرزەوە زۆر نزیک بوو کە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات ئەوە بوو یانە پاریسێکە لە کۆتایدا رێگری کرد و نەیهێشت دی ماریا بچێتە بەرشەلۆنە.

ئەنخیل دی ماریا ئەوەی پێویستە بۆ پەیوەندی کردنی بە بەرشەلۆنەوە کاری لەسەر دەکات و بەتایبەتی باسی ئەوە دەکرێت کە دی ماریا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ میسی هەیە و دەیەوێ لەو ڕێگەوە بەرشەلۆنە داوای بکەن.

هەرچەندە دی ماریا دەزانێت زۆر ئاان نییە کە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات چونکە بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەنتوان گریزمان بگوازێتەوە ریزەکانی خۆی.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر گریزمان پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات ئەوە ئەگەری زۆری هەیە دی ماریا بچێتە ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ئەوەش دڵی ژنەکەی دی ماریا خۆش دەکات چونکە حەزی لێیە بگەڕێتەوە مەدرید و لەوێ بژێت.