عێراق/ ٧٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا




پەیامی کورد ... عێراق/ ٧٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا چوار هەزار و ١٦٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزار و ١٦٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 4 هەزار و 427 کەسیش چاکبوونەتەوە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوکە، ٧٢ کەسیش بە هۆی ئەو نەخۆشیەوە  گیانیان لە دەستداوە.

کۆمێنتێك بنوسە: