image

پەیامی کورد    ...    تایبەتمەندییەکانی سوود چای سەوز ئاشکرا کرا .

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی زانایانی چینیکە ئەنجامیان داوە ، چای سەوز لە نەخۆشی گەلی زۆر جیددی پێشگیری دەکات و تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتی تایبەت ، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە لایەن کارناسانی چینی یەوە ئەجام درا بەشدارییان کرد ، ئەوان بۆ ماوەی ٧ ساڵ لە بن چاودێری تایبەتدا بوون . ٤٩٪ لە بەشداربووان چای سەوزیان خواردەوە و ٨٪ چای ڕەش . ئاشکرا بوو کە بەکار هێنەرانی چاو سەوز ، ١٥ لە ١٠٠ کەمتر لە بەرامبەر مەترسی مردن بوونە جا بە هەر هۆکارێکەوە ، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی کوشندەی قەلبی و دڵ و جەڵتەی مێشک یش ٢٢٪ و هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار ٢٠ ٪ کەمتر بووە .

کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئەم کارتێکردنە پۆزێتیڤە بە بۆنەی هەبوونی چەند جۆرێکی چالاکی بیۆلۆژیکی پۆلی فێنۆنێلەکانە لە ناو چای سەوز دا کە دەتوانن فشار و پاڵەپەستۆی خوێن بێنێتە خوارەوە ، هەروەها هەر بەهۆی ئەوانەوە ئاستی لیپیدەکان و لیپۆپڕۆتێئینەکان لە خوێن کەم دەبێتەوە .