image


پەیامی کورد … سوودەکانی مەلەکردن بە ئاوی سارد

 

زۆرینەی هاوڵاتیان لەكاتی مەلە کردنئاوی گەرم بەكاردەهێنن، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات خۆشتن بە ئاوی سارد سودێكی زۆری بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك كەمدەكاتەوە.

 توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، باشترە خەڵكی ئاسایی هەوڵ بدات، خۆی بە مەلە کردن به ئاوی سارد ڕابهێنێت، چونكە چەندین سودی هەیە كە بریتین لە:

 

1- كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ: خۆشتن بە ئاوی سارد پشوو بە لەش دەدات و دڵەڕاوكێ و فشار كەمدەكاتەوە، بەو هۆیەوە مرۆڤ هەست بە ئارامی زیاتر دەكات.

 

2- سوتاندنی چەوری: خۆشتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی گۆڕینی چەوری سپی ناتەندروست، بۆ چەوری قاوەی كە بەخێرای دەسوتێت و دەتوێتەوە، ئەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ دابەزاندنی كێشی لەش و ڕێگری لە قەڵەوی.

 

3-چالاكردنی سوڕی خوێن: ئاوی سارد دەبێتە هۆی پاڵنانی زیاتری خوێن بۆ خانە دەمارییەكان، بەوەش سوڕی خوێن چالاك دەبێت و ئەندامەكانی لەش تەندروستر دەبن.

 

4- بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری: خۆشتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی زیادكردنی خانەكانی خوێن، بەوەش كۆئەندامی بەرگری لەش بەشێوەیەكی سروشتی بەهێز دەبێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و كێشە تەندروستییەكان كەمدەبێتەوە.

 

5- تەندروست ڕاگرتنی پێست و قژ: ئاوی سارد دەبێتە هۆی داخستنی كونیلەكانی پێستی ڕوخسار و سەر، بەوەش پارێزگاری لە چەوری سروشتی خانەكان دەكرێت و پێست و قژ جوانتر دەردەكەوێت.