image

پەیامی کورد    ...     شووتی نهێنییەکی شاراوە بۆ پاریزگاری کردنت لە کۆرۆنا

دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک نیشان دەدات ک ەخواردنی شووتی سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە یارمەتیدەرێک بێت بۆ نەخۆشانی کۆرۆنایی .

بە پێی ڕاپۆتێک ، پسپۆڕێکی خواردن ڕایگەیاند کە شووتی کلیدێکی گرینگە بۆ تەندرووستی و جوانی هەوەرها یارمەتیدەرە بۆ سووتاندنی چەوری و هۆکارێکی دیکەشە بۆ لەش و لارێکی جوان و سیستەمی بەرگری لەش لە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا بەهێز دەکات .

ئۆلریش بێکمان ، ئەندامی بۆنیادی کشت و کاڵ و تەغزیە ، خواردنی ئاڵمانیا ، ووتی : لەو جێگایەی کە ٩٠٪ شووتی بریتییە لە ئاو بۆیە هەر ١٠٠ گرام شووتی ٣٨ کالۆری تێدایە .

شووتی بە هۆی دارابوونی ئاوێکی زۆر تایبەتمەندی میزکردنی زۆری تێدایە و هەربۆیە گورچیلەکانی خاوێن دەکاتەوە و هەر بەم بۆنەوە مێتابۆلیسم چالاک دەکاتەوە و یارمەتیدەری سووتانی چەوری دەبێت .

شووتی هەروەها دارای ئەسید ئامینە " سیترۆلین " ە کە هاوکاریتانی دەکات بۆ سووتاندنی چەوری بێ سوودی لەش .

شووتی هەروەها گەنجینەیەکی پڕە لە ڤیتامین و مەواددی کانزایی کە پڕە لە ڤیتامین سی ، کە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتیدەری تووند بوونی بافتەکانی لەش دەدات و جوانی و درەوشاییەکی تایبەت دەداتە پێست ، هەروەها دارای ڤیتامین " ئا " و ڤیتامین " ب٦ " و " پۆتاسیۆم" ە