
توێژینەوە زانستییەكان بەردەوام سوودی نوێی گوێز دەدۆزنەوە.
گوێز ئەم سوودانەی هەیە:
- چەوری بەسوودی ئۆمێگا: نزیكەی تەواوی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات
- مس: 22%ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات
- مەنگەنیز: 51%ی پێداویستیی رۆژێك دابین دەكات
- مۆلبدینۆم: 20%ی پێداویستیی رۆژێك دابین دەكات
- بایۆتین: 19%ی پێداویستیی رۆژێك دابین دەكات
- مەگنیسیۆم: 12%ی پێداویستیی رۆژێك دابین دەكات
- ئاسن: 6%ی پێداویستیی رۆژێك دابین دەكات
- فۆسفۆر: 10%ی پێداویستیی رۆژێك دابین دەكات
- پۆتاسیۆم: 4%ی پێداویستیی رۆژێك دابین دەكات
- بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن بەسوودە.
- دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن و بەرزكردنەوەی ئاستی چەورییە سوودبەخشەكانی خوێن.
- دەبێتە هۆی رێكخستنی كاری شانە ناوپۆشەكانی بۆڕییەكانی خوێن و هانی فراوانبوونی لوولەكانی خوێن دەدات.
- ئەگەری كەڵەكەبوونی خەپلەكانی خوێن و كڵۆبوونی خوێن كەم دەكاتەوە.
- ئەگەری هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.
- گوێز دژی شێرپەنجەیە.
- بۆ پتەویی ئێسك بەسوودە.
کۆمێنتێك بنوسە: