image

 

پەیاما کورد-خواردنی میوەی كیوی زۆر سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

 خواردنی کیوی لە چەندین نەخۆشی مرۆڤ دەپارێزێت، گرنگترین سوودەكانیشی بریتیین لەمانەی خوارەوە.
- كرداری هەرس چاڵاك دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێكی كاریگەر دەبینێت لە دابەزاندنی كێشدا.
 - دژی نەخۆشییەكانی دڵەو پەستانی خوێنیش ڕیك دەخات.
 - رۆڵێكی كاریگەری هەیە، لەپاككردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەكان.
 - كیوی توانای پاراستنی پێستی هەیە لە شێرپەنجە.
 - ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا كەم دەكاتەوە.
 - بەرگری لەش زیاد دەكات.
 - بەرگری لە پێست دەكات، چونكە كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین (C، E) و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە، پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت.