image

سەیرە کە بزانن هەبوونی پەیوەندییەکی ئەوینداری ڕاست و تەندرووست دەتوانێ زۆر سوودی جەستەیی و ڕۆحی فراوانی هەبێت بۆ هەردوو لا . چ شتێک لەوە باشتر و خۆشتر هەیە کە دەستتان لە دەستی یاردا بێت و کەم و کورتی و هەوراز و نشێوەکانی ژیان پێکەوە تاقی بکەنەوە .

لێرەدا ٩ تایبەتمەندی وسوودی ئەوینداریتان پێ دەناسێنین .

١ . دەبێتە هۆی درێژ بوونی تەمەن

٢ . لە ژیاندا مرۆڤێکی دڵخۆشتر دەبن

٣ . سترێس و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە

٤ . سڵامەتی ڕەوان زۆر بەهێزتر دەکات

٥ . دەتپارێزی لە جەڵتەی دڵ

٦ . وات لێ دەکات بە شێوەیەکی دڵخۆشتر پێر ببن و لە پێر بوونیش چێژ وەرگرن

٧ . هەست بە ئازارەکان کەمتر دەکات

٨ . باشتر دەخەون

٩ . دەبێتە هۆی زوو چاک بوونەوەی برینەکانی جەستە " ئالێرژی زوو چاک دەبێتەوە " .